AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١١ ١٩:٠٨

عەرەبی 21 لێکی‌دایەوە؛

جیاوازیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستی 1 و 2؛ لە جۆری مووشەک تا بەرفراوانی ئامانجەکان

جیاوازیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستی 1 و 2؛ لە جۆری مووشەک تا بەرفراوانی ئامانجەکان

ماڵپەڕێکی هەواڵی عەرەبی لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانییە جیاوازییەکانی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی 1 و 2، بە ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانیانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی عەرەبی 21 لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئێران شەوی ڕابردوو لە کاردانەوە بە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە و سەید حەسەن نەسروڵڵا و بە پشتبەستن بە پرێنسیپی بەرگری لە خۆ و پاراستنی ئاسایشی وڵات، بە نزیکەی 200 مووشەکی بالستیکی مۆڵگە و فرۆکەخانە و بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیلی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکاندا کردە ئامانج.

لە ئاکتەوبری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ئاسمانی تلاڤیڤ بەو جۆرە بە مووشەک نەخەملابوو و شەوی ڕابردوو ملیۆنان زایۆنی لە ترسی هێرشەکەی ئێران بەرەو پەناگەکان هەڵدەهاتن. کاردانەوەی ئێران لە ئاڤریلی ڕابردوو لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی 1، لە گەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی شەوی ڕابردوو لە چەند سۆنگەوە جیاواز بوون:

چەکی بەکاربراوە لە 2 ئۆپەراسیۆنەکەدا

لە ئۆپەراسیۆنی ئاڤریلی ڕابردوو سوپای پاسداران لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە کردنە ئامانجی کۆنسولخانەی ئێران لە دیمەشق، لە ئۆپەراسیۆنێکی لێکدراوی درۆنی و مووشەکی هێرشی کردە سەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان و لەو هێرشەدا لە 185 درۆنی خۆتەقێنەرانەی لە جۆری شاهیدی 136، 36 مووشەکی کرووز و 110 مووشەکی زەوی بۆ زەوی خەیبەر کەڵک وەرگیرا.

ئەو مووشەک و درۆنانە دوای تێپەڕینی کاتێکی بەرچاو گەیشتنە سەرزەوینە داگیرکراوەکان. بەڵام لە ئۆپەراسیۆنی بەڵینی ڕاستی 2دا مووشەکەکانی ئێران زۆر خێرا گەیشتن و تێیدا ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی سەروودەنگی فاتحی بەکار هێنا.

ئەم مووشەکە یەکێکە لە بەرچاوترین دەسکەوتەکانی پیشەسازیی سەربازی ئێران کە خاوەن خێراییەکی زۆرە و بۆ یەکەمجار لە ژوئەنی 2023 و لە میانەی ڕێژەیەکی سەربازی بە ئامادەبوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری شەهیدی ئێران، ڕوونوێنی کرا.

ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستی

لە ئۆپەارسیۆنی بەڵینی ڕاستی ١دا پەدافەندی ڕژیمی زایۆنی بە یارمەتیی هەندێک وڵاتی ناوچە توانی ژمارێک لە مووشەک و درۆنەکانی ئێرانی پێوشوێن بگرێت، بەڵام شەوی ڕابردوو سیستەمی دژەمووشەکی ڕژیمی زایۆنی نەیتوانی مووشەکگەلی ئێرانی پێوشوێن بگرێت و ئێمە شایەدی پێکانی سەرزەوینە داگیرکراوەکان بە دەیان و سەدان مووشەک لە لایەن ئێرانەوە بووین. تەنانەت میدیا ڕۆژئاواییەکان لە داکەوتنی مووشەکێک لە نزیکیی بنکەی مووساد لە تلاڤیڤ هەواڵیان دا.

ئەگەرچی ئەمجارەش وەک ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی 1، هەندێک وڵاتی عەرەبی و لە سەرووی هەموویانەوە ئۆردۆن وێڕای ئەمریکا، فەڕەنسا و بەریتانیا هاتنە هانای ڕژیمی زایۆنی بۆ پێوشوێن‌گرتنی مووشەکگەلی ئێرانی.

بەربڵاوێتی ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنەکان

لە ئاڤریلی ڕابردوو ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران ڕایانگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە بە سەرکەوتوویی توانیویانە بنکەیەکی ڕژیمی زایۆنی لە نەقەب بە مووشەکی خەیبەر بکەنە ئامانج. ئەمە هەمان بنکەیە کە فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ کردنە ئامانجی کۆنسولخانەی ئێران لە دیمەشق کەڵکیان لێ وەرگرتبوو. ئەمە لە کاتێکدایە کە خود ڕژیمی زایۆنیش ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردبۆوە.

لە کاتێکدا لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی ٢مووشەکەکانی ئێرانی لە چەند لایەنەوە لە باکوور و باشووری سەرزەوینە داگیرکراوەکان هرووژمیان بردووە و ئامانجەکانیان پێکاوە. بەرپرسانی ئێرانی جەخت لەوە دەکەن کە سێ بنکەی ئاسمانی سەرەکی و مۆڵگەیەکی مووساد و لەوان بنکەی نەفتاییم و شوێنی کۆبوونەوەی فرۆکەگەلی ئێف 35 لە پەنای تانکە سەقامگیربووەکانی نێتساریم لەم هێرشەدا کراونەتە ئامانج.

News ID 52040

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha